سندۆڵ
دەزگایەکی کەلەپووری کوردییە، بۆ کوتانی گەنم و جۆ و دانەوێلە بەکاردێ. لە دیرۆکی مرۆڤایەتیدا بۆ یەکەم جار لە سەرزەمینی کوردستان لە گوندەکانی (بێستان سوور لە شارەزوور و چەرمۆ لە چەمچەماڵ) کشتوکاڵ کرا. مێژووی درووستبوونی سندۆڵ بۆ سەردەمی شۆڕشی کشتوکاڵی و دۆزینەوە و چاندنی دانەوێڵە دەگەڕیتەوە. ئامێری سندۆڵ لە زوربەی گوندەکانی کوردستاندا بوونی هەیە. لە فەرهەنگی کوردیدا، بەپێی ناوچەکان ئەم ناوانەی هەیە:
(سندۆڵ و بەردەسندۆڵ، جۆنی و بەردە جۆنی، دنگ و بەردە دنگ، دنگ و میل، هاون و دەست هاون، دۆڵ و مستوو، بەکرمانجیش پێی دەوترێ ژاو و ڕۆ) . وەستایانی کارساز و دەستڕەنگین، سندۆڵیان لە جۆرە بەردێکی پتەو و سەخت درووستکردووە کە لێی هەڵناوەرێ و ورد نابێ.
سندۆڵ لە دوو بەش پێکدێ:
بەشێکیان پێی دەوترێ سندۆڵ: بەردێکی سەختی تەختی قوورسە، ناوەڕاستەکەی قوڵ کراوە، پێنج شەش مست دانەوێڵە دەگرێ. بەشەکەی تریان پێی دەوترێ بەردە سندۆڵ: بەردێکی لوولەکی ڕەقی پتەوی لوسە، بە زۆری لە قەراغی چەم و ڕووبارەکاندا بوونی هەیە، نزیکەی دوو بست درێژە و پڕ بە لەپی دەستە، بۆ کوتانی دانەوێڵە بەکاردێ. لەگەڵ بەرەوپێشچوونی شۆڕشی کشتوکاڵیدا، لە هەندێک ناوچەی کوردەواردا، جۆرێکی تر سندۆڵ بەرهەم هات کە ئاویزان کرا بە ئاشی ئاوەوە، لەگەڵ چەرخی ئاوگەڕی ئاشەکەدا هەڵدەسووڕێ و دانەوێلە دەکوتێ. [1]
ئامادەکردنی: ڕێبوار جەمال سەگرمە
Click to show the video Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,955 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !