کەتانە خڕە
ئەم ڕووەکە لە دامێنی چیای #کێوەڕەش# دەڕوێت، بەتایبەت شوێنە سێبەر و تەنیشت تەڵاشە بەردە گەورەکان، لەسەر خاکە کەڕوواویەکان، واتە ئەو بەرد و خاکەی ڕادەی شێ و دڵۆپە ئاوەکان، ڕزاندویانە و تیشکی هەتاو بەکەمی دەیگاتێ، ئەم ڕووەکە لەسەر کەڕوو، خاکی شێدار دەڕوێت، باڵایەکی وردیلەی قەبارە بچوکی هەیە، لەشاخی کێوەڕەش و ناوچەی دۆڵی #سەرکەپکان#، باڵای لە (15 سانتیمەتر) تێپەڕ ناکات، چەند لاسکێکی ناسکی لێدەبێتەوە، بەره و سەرەوە هەڵزناوە، گەڵاکانی خەپلەی ورد و بچوک و سەربەسەرن، قەبارەیان لە (1) سانتیمەتر تێپەڕ ناکات، قەدێکی ڕەنگ قاوەیی شێوە دەرزيلەيی هەیە، ڕەنگی گوڵەکانی سپی شيریيە و چوار پەلکەیە، له مانگی ڕەشەمێ، سەرەتای شوبات چرۆ دەکات و لە مانگی گوڵان، ناوەڕاستی نیسان قەد و گوڵ دەکات، حەز بەخاکی نەرم و شێدار دەکات، تا ڕێژەی ئاو و ترشەڵۆک له خاکەدا زۆرتر بێت ئەویش تەمەنی درێژتر دەبێت، لەگەڵ هاتنی گەرمای هاوین و وشک بونەوەی خاک تەمەنی ئەم ڕووەکەش بەرەو ئاوابوون دەچێت و وشک دەبێت، له ناوچەی #پڵینگان#، دۆڵی سەرکەپکان له هەندێ شوێن دەبینرێت بەڵام هێنده کورتەبنەن لەگەڵ گیاکانی تر تێکەڵ دەبن و ئەگەر زۆر به باشی لێیان ورد نەبیتەوە بە باشی ناناسرێتەوە لەڕووی پزیشکییەوە گوڵەکانی بکوڵێنرێت، لەگەڵ گوڵی هێرۆدا بۆ دەرکردنی دومەل (قونێر) وبرینی چرک دار (هە وکراو) دەری دەکات و ساڕێژ دەبێت.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 393 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !