زڕە سپیلک
ئەم گیايه له دامێنی چیای #کێوەڕەش# گەشە دەکات و سەرتاپای دامێنی چیاکە داگیر دەکات و چەندين جۆری هەیە، بەڵام له (#ڕانيە#) و دەوروبەری ئەم جۆرەیان بەر بڵاوترینه، لە سەرەتای مانگی ڕەشەمێ - ئادار چەکەرە دەکات و لە مانگی نەورۆز و گوڵان- نیسان دا بە باشی خۆی ڕێک دەخات و قەد و باڵا دەکات، لە مانگی گوڵان و جۆزەردان- ئاياردا گوڵ دەکات و مێش و هەنگ لە خۆی کۆدەکاتەوە.
ئەم ڕووەکە زۆر بەسودە لەڕووی پزیشکیەوه، له مێژوودا به چارەسەری (تاعون) ناونراوه، بەرزیەکەی دەگاتە (1) مەتر و له هەندێ شوێنی تردا دەگاتە (40) سانتیمەتر گەڵاکانی باریک و دڕکاوییه و چقڵی هەیە، له گەڵاکانيدا خەتی باريکی سپی هەیە و سەرنجڕاکێش و جوانە، لاسکی قەدەکەی باريکە و ئاو و خۆراک هەڵدەگرێت و بەرگەی گەرما دەگرێت، تا باران و ڕادەی شێ بەرزبێت، جوانتر و گەشتر دەردەکەوێت، ڕۆنی جۆری کنيسینی تێدایە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 546 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !