ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە کرایە هەزار و 300 ئەندام، بە بڕیارێکی لەناکاو ژمارەی ئەندامانی کۆنگرەی 14ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە 860 ئەندامەوە کرایە هەزار و 300 ئەندام.
وابڕیارە سبەی پێنجەشممە، 3ی 11ی 2022، کۆنگرەی چواردەی پارتی لە #زانکۆی دهۆک# دەستپێبکات و دوێنێ ئێوارەش بڕیاردرا ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە لە 860 کەسەوە بەرزبکرێتەوە بۆ هەزار و 300 ئەندام.
ئەو کەسانەی بۆ ئەندامی کۆنگرە زیادکراون بریتین لە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەیی سەربازی و سەرجەم ئەو کەسانەی خاوەنی مەدالیای بارزانین، یاخود ئەو کەسانەی کە لە کۆنفراسە ناوخۆییەکانی ئەو حزبە ژمارەیەکی زۆر دەنگیان هێناوە، بەڵام دەرنەچوون. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 875 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !