ناو: ئەکرەم
نازناو: حاجی ئەکرەمی دەربەندفەقەرە
ناوی باوک: حەسەن قادر کاکۆمەر
ناوی دایک: وەنەوشە
ساڵی لەدایکبوون: 1952
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دەربەندفەقەرە#
$ژیاننامە$
یەکێکە لە سەرۆک هۆزەکانی زەنگەنە
لە ساڵی (1952م) لە گوندی دەربەندفەقەرەیی سەربە شاری #سلێمانی# هاتووەتە دنیاوە. لە ساڵی (1970م) ژیانی هاوسەری پێک هێناوە خاوەنی (10 دە کوڕ و 5 پێنچ کچە) کەسایەتی دیاری و ناسراوی سنووری سلێمانی و شارەزوور و ناوچەکەیە. سەرۆکی گوندی (دەربەندفەقەرەیە).
خەڵکی گوندەکە هەموویان زەنگەنەن و نەوەی حەمە ئاغای نەوشیروان بەگی میرسمایل (#حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە#)ن. حاجی ئەکرەم کەسێکی تا بڵێی خزم دۆست و میوان دۆستە، لە زۆربەی بۆنە گشتی و تایبەتییەکاندا پرس و ڕای هەمووان وەردەگرێت. بەشداری سەرەکی هەبووە لە ڕاپەڕینە مەزنەکە (1991م) لە دوای ڕاپەڕینەوە لە مەڵبەندی شارەزوور لە بەشی کار و بوارە کۆمەڵایەتییەکان دەوری بەرچاوی هەبووە. لە ڕووی خەبات تێکۆشان بە دەیان شەهید و برینداریان داوە بۆ کورد و کوردستان.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,235 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !