سڕبوون، مێروولەکردن، تەزین، گەرم داهاتنی پەلەکان یەکێکە لە نیشانە زۆر باوەکان کە هۆکاری زۆرە، وەکوو:
1- نەخۆشیەکانی مێشک: جەڵتەی مێشک، شێرپەنجەی مێشک، هەوکردنی مێشک و پەردەی مێشک و سەریەشەی شەقیقە.
2- نەخۆشی هەستە دەمارەکان: گیرانی دەماری دەست (CTS) هەوکردنی دەمارەکان، زەبری دەرەکی، ڕەقبوونی دەمارەکان، و هەندێ نەخۆشی بۆماوەیی.
3- نەخۆشی کوێرەڕژێنەکان: شەکرە، غودەی تەمەڵ و سستبوونی گورچیلە و نەخۆشی پۆرفیریا.
4- کەمی ڤیتامینەکان: کەمی ڤیتامین دی و ڤیتامین بی 12 و کەمی ئاسن.
5- ژەهراوی بوون بە ماددە کحولیەکان و کانزا قورسەکان و کاریگەری لاوەکی هەندێ دەرمانی شێرپەنجە.
6- نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزمە: ڕۆماتیزمەی ئێسقان (Rheumatoid arthritis) نەخۆشی گورگە سوورە (SLE). هەوکردنی موولولە خوێنیەکان (Vasculitis). شینبوونەوەی سەر پەنجەکان (Rynaud´s disease) و هەروەها ئینزیلاق و فەقەراتی پشت و مل.
7- شێرپەنجە و کاریگەریەکانی. [1]
د. داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,002 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !