ناونیشانی پەڕتووک: بۆرسە، هەرێمی کوردستان لەنێوەندا
ناوی نووسەر: #نەهرۆ عەلی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ڕەچەلەکی وشەی بۆرسە دەگەڕێتەوە بۆ ناوی بنەماڵەی بەناوبانگی ڤان دێر بورسن (Van der Bürsen) ی بەلجیکایی کە لەسەدەی پانزەھەمەوە خەریکی گەورەترین چالاکی پوولی و بانکی بوونە لەوکاتدا، لە ھۆتێلە گەورەکەیان لە شاری Bruges زۆربەی بازرگان و خاوەن پارەو داراکان لەوێ کۆدەبوونەوەو وەکوو یەکەم پێگەی ئالوگۆری بازرگانی و چەقی سەرمایەی لیھاتبوو بەڵام یەکەمین بڵاوکراوەی نرخی کاڵاکان وەکوو بۆرسەی کارپێکراوی ئێستا لە شاری Anvers ی فەرەنسیەوە بووە لە ساڵی 1592 ئەمەو یەکەمین بۆرسەی گەورەی فەرەنسا لە شاری پاریس و لە باڵەخانەی Brongniart بوە کە ناوەکەی لە ناوی ئەو ئەندازیارە وەرگیراوە کە نەخشەسازی بۆ کردووە . بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەمین بۆرسە لە شەقامی وۆڵ ستریت (Wall Street) ەوە لە ساڵی 1897 ەوە دامەزراوەو تا ئێستاش بە ناوبانگترین بۆرسەیە لە جیھان .
[1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 246 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !