تیپى تۆپى پێى
یانەى وەرزشی بازیانیانەى وەرزشی بازیان بەشدار لە یارییەکانى خولى یانە پلە یەکەکانى کوردستان، ئەم وەرزە بە سەرپەرشتى دارا محەمەدی ڕاهێنەرى کوردی شارى
کەرکووککەرکووک دەیەوێت ببێتە یەکێک لە تیپە بەهێزەکانى خولەکە بۆ ئەوەى بتوانێ هەنگاوبەهەنگاو خۆى لە ڕیزبەندی یەکەمى یانەکانى خولەکە ببینێتەوە، یانەکە لەسەر دەستى ئەو ڕاهێنەرە بە کۆکردنەوەى 16خاڵ لە دە یارى بە پلەى چوارەم دێت، یارى بۆ یارى دەیەوێت ژمارەى خاڵەکانى لەگەڵ تیپەکانى پێشەنگ هاوتا بکات، لەم بارەشەوە دارا محەمەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئامانجی ئێمە بۆ ئەم قۆناغە کێبڕکێ بکەین بۆ سەرکەوتن بۆ خولى نایابى یانەکانى کوردستان، جگە لەوەش ئێمە گۆڕانکاریمان لە تیپەکە کردووە شەش یاریزانمان لە یانەکە دەستبەرداریان بووین و لە بڕى ئەوانیش پێنج یاریزانى تازەمان هێناوە، ئامادەکارى پێویستمان کردووە بۆ ئەم قۆناغە، چونکە یارییەکانى هەمووى گرنگە و دەبێت بە هەستیارییەوە هەنگاو بنێ بۆ ئەوەى هیچ خاڵێک لە دەست نەدەى، هەموو هەوڵێکى خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەى بتوانین ئاست و ئەنجامى شایستە دەستەبەر بکەین و پلیتێکى خولی نایابى کوردستان بەدەست بهێنین.
[1] Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 848 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !