پێشوازی لە بەیاننامەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە #هەولێر# دەکەین، هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ #وەزارەتی پێشمەرگە# و سوربوونیان لەسەر جێبەجێ کردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت لەبواری چاکسازی، هەروەها سوپاسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە پاڵپشتی و پشتیوانی پڕۆسەکە دەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە کار دەکات لەسەر بەردەوامی دان بە پڕۆسەی چاکسازی و جێبەجێ کردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش. [1]
وەزارەتی پێشمەرگە
7ی شوباتی 2023
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,570 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !