#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، ترسی لە پشتگیرییەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بۆ #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی حیزبەکەی هەیە.
بافڵ تاڵەبانی لە میانی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی و بەشێک لەلایەنە شیعییەکانی ئێراق، باسی پشتگیرییەکانی پارتی بۆ لاهور شێخ جەنگی کردووە.
بافڵ تاڵەبانی لەو گفتوگۆیانە ترسی خۆی لەو پشتگیرییانە نەشاردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە، کە ئەگەر ئەو پشتگیرییانە بەردەوام بن، کێشەی گەورەی بۆ درووست دەکەن.
بافڵ تاڵەبانی هەر لە گفتوگۆکانی جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە دەستوەردانەکانی پارتی لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی وایکردووە، لاهور شێخ جەنگی بەهێز بێتەوەو کارتەکانی لە دژ بەکاربهێنێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 672 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !