ناونیشانی پەڕتووک: سەما لەسەر گرکان 02
ناوی نووسەر: #پێشڕەو محەمەد#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: مینێرڤا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەمڕۆ چۆن دوای سەرجەمی ئەزموونە مێژووییەکان نیچە و نیچەییزم بخوێنینەوە؟ پەڕتووکی (سەما لەسەر گڕکان) هەوڵێکی فراوان و دەوڵەمەندی هەڵگرتنەوەی ڕیشەی مێژوویی، فەلسەفیی، سیاسیی، هونەریی و کولتوورییە لە نزیکەی 1600 لاپەڕەدا. مانا و گرنگیی پەڕتووکەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەوڵێکی سیستەماتیکە بۆ هەم دانانەوەی نیچە لە سیاقی مێژوویی، سیاسیی، کولتووریی و فەلسەفیی خۆیدا.
بەرگی دووەم؛ دەخوێنێتەوە و هەوڵدەدات هەروەها تەحەددایەکی سیستەماتیکی ڕاڤە، قبووڵکردن و لێکدانەوە دولۆزیی، کاوفمانیی، و لیبڕاڵییەکان بکات و ئەو بۆچوونەی ڕەوتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی دوای جەنگ ڕەخنە دەکات کە نیچە وەک بیرمەندێکی کەرتکەرت، چێژبەخش، ئەزموونیی، دژە-جەوهەرگەرایی، تاکگەرای ئێستاتیکیی یاخود هەڵوەشاندنەوەخواز، ڕەخنەگری ناسیاسیی (یان لیبراڵ) ، دەسەڵات و تەحەدداکەری گێڕانەوە گەورەکان دەبینن. [1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 282 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !