#هەڤاڵ ئەبوبەکر# پارێزگاری #سلێمانی# داوای لە حکومەتی تورکیا کردووە، بەو بڕیارەدا بچێتەوە، کە بۆ قەدەغەکردنی گەشت بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەریکردووە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە میانی لێدوانێکی داوای لە ئەنقەرە کردووە پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکات، ڕاشیگەیاندووە دڵنیاتان دەکەمەوە کە سلێمانی و فڕۆکەخانەکەی سەلامەتن، ئاماژەی بەوەشکرد کە دەستپێشخەری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەیە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە.
هاوکات وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، دانا محەمەد، ئاماژەی بەوەدا، کە ڕۆژانە یەک گەشتی مەدەنی هەیە لەنێوان سلێمانی و تورکیا ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەو گەشتە بەهۆی بڕیارەکەوە ڕاگیراوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,118 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !