#بەدرییە حسێن#، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق مووچەی مانگانەی خۆی دەبەخشێتە تووشبوانی تالاسیمیا و هیمۆفیلیا. بەدرییە حسێن، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی هاوکاریکردنی تووشبووانی نەخۆشی تالاسیمیا و هیمۆفیلیا، لە ئێستادا #19-04-2023# مووچەکەی خۆم بەخشیوەتە سەنتەری ڕاپەرین بۆ چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا و هیمۆفیلیا لە سنووری #ڕانیە# و #قەڵادزێ# و #بتوێن# و #خۆشناوەتی#. ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە سەنتەری ڕاپەرین بۆ چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا و هیمۆفیلیا، بەشێکی تری مووچەکەم بەخشیوەتە ئەوکەسانەی کە تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەن، بە مەبەستی هاوکاریکردن و دەسگیرۆیکردنیان. ئەو پەڕڵەمانتارەی یەکێتی جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەم ڕێگایەی بە گونجاو و باش زانیووە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی مووچەکەی بەسەردا دابەشبکات تا بتوانن سوودی لێوەربگرن بۆ چارەسەرەکانیان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 381 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !