لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەناوی ئەم چینە شۆڕشگێڕە ماندوونەناسەوە گەشەیکرد. هەر بۆیە خۆی بە بەشێکی دانەبڕاوی ئەم هێزە کاریگەرە دەزانێت و مێژوو و قوربانییەکانیان لە یاد ناکات.
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە هەموو کرێکاران و بونیادنەرانی کوردستان پیرۆزبێت و دەستی ماندووبوونیان دەگووشم.
کرێکاران و ڕەنجدەران پایەیەکی سەرەکیی کۆمەڵگە و بزوێنەری شۆڕشەکانی گەلەکەمانن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە هەناوی ئەم چینە شۆڕشگێڕە ماندوونەناسەوە گەشەیکرد. هەر بۆیە خۆی بە بەشێکی دانەبڕاوی ئەم هێزە کاریگەرە دەزانێت و مێژوو و قوربانییەکانیان لە یاد ناکات.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا ڕەواکانی کرێکاران بووە و هەوڵیداوە لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار. ئەمەش بە ئەرکی خۆمان دەزانین و وەفادارییەکی بچووکە بەرامبەر گەورەیی و کاریگەریی ئەو هێزە خۆڕاگرە.
دووبارە ئەم ڕۆژەتان پیرۆزبێت و کوردستان قەرزاری دەستە ماندووەکانی ئێوەیه.
[1]
دڵسۆزتان
بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 464 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !