دەقی پەیامەکە...
کرێکاران و ڕەنجدەران و جوتیارانی کوردستان لە ڕۆژی یەکی ئایار جەژنی جیهانی کرێکاراندا، دەستی ماندووتان دەگوشم و ئەم ڕۆژەتان لێ پیرۆز دەکەن، کرێکارانی کوردستان ڕۆڵی گرنکیان گێڕاوە لە بنیاتنانی کوردستان، سەرەڕای ئەوەش زۆرینەی کاتەکان چینێکی چەوساوە و بەشخوراو بوون، تاوەکو ئێستاش هەنگاوی پێویست بۆ خزمەتکردنی تەواوی کرێکاران لەکەرتی گشتی و تایبەتدا لە ئاستی کۆشش و ماندووبوونیان نەنراوە، سەرەڕای بوونی یاسایەکی تایبەت بە (بیمەی کار)، بۆیە هیواخوازین سەندیکای کرێکاران و تەواوی دەستە و ڕێکخراوەکان هەنگاوی جددی بگرنە بەر بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ تەواوی چینی کرێکاران بێ جیاواز، ی.ن.ک هەمیشە خۆی بەپشت و پەنای چینی کرێکاران زانیوە و هەرواش بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی داوا ڕەواکانی کرێکاران. دووبارە پیرۆزە جەژنی جیهانی کرێکاران.
[1]
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 572 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !