لە یەکی ئایار جەژنی جیهانیی کرێکاراندا، پیرۆزبایی گەرم لە کرێکارانی کوردستان و عێراق وجیهان دەکەین.
کرێکاران لە گەشە و بونیادنانی وڵاتەکەماندا ، لە کەرتی گشتی وکەرتی تایبەتدا ڕەنجی بازوییان بۆ ڕۆڵگێڕانی بەرچاوی ئاوەدانی خستۆتەگەڕ. وەک توێژێکی کارای کۆمەڵایەتیش هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی خەباتی نیشتمانیی و نەتەوەیی بۆ ڕزگاری و ئازادی ئامادەیی مەیدانییان هەبووە. خەباتی چینایەتی و نیشتمانیی کرێکارانی کوردستان و عێراق هوشیاری سیاسیی و سەندیکایی ئەوانی پێشخستووە و بۆ داکۆکی لەسەر ماف و داخوازییەکانیان شیلگیری کردون. بەڵام هێشتا هەلومەرجی کار و سەلامەتی ژیان و ئاستی گوزەرانیان بە ئەندازەی کۆششی ئاوەدانی و بارتەقای ڕەنجی خەباتی سیاسییان نییە.
لەساڵی
2012 وە یاسای (بیمەی کار) و لە سەرەتای ساڵی
2023 شەوە بەکۆششی تیمی حکومیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و فراکسیۆنەکەی یاسای کار لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوون و ماوە بکەوێتە بواری جێبەجێکرددنەوە.
وەک
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سونگەی باوەڕبوون بە دادپەروەری کومەڵایەتی و چینایەتی، پێداگری دەکەین لە بەدەستهێنانی مافەکانی کرێکاران و هەرچی زووە ئەو دوو یاسایە جێبەجێبکرێت و شوێنەواری یاساکانی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بە تایبەتی یاسای ناسراو بە (150) کە مافی خۆرێکخستن و بیمەی کرێکارانی هەڵوەشاندبۆوە نەهێڵڕێت ، هەموو ئەمانە لە پێناوی باشکردنی بژێو و ژینگەی کاری کرێکاراندایە.
داواش دەکەین سەندیکاکانی کرێکاران شیلگیرانەتر بن لە خەباتیان بۆ بەدیهێنانی گشت مافەکانی کرێکاران.
هەر لەم بۆنەیەدا درود بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی لە مەیدانی کار وتێکۆشاندا گیانیان بەخشی، دەنێرین.
سڵاو لە ڕەنجدەرانی بیرو بازووی کوردستان.
[1]
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!