#دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# سەردانی مەڵبەندی #هەولێر# دەکات
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #14-06-2023# دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سەردانی مەڵبەندی (3) ی هەولێری کرد و لەلایەن د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا.
لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ستافی مەڵبەند دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کوورتەیەکی لە بارەی دۆخی کوردستان و سیاسەتی یەکێتیی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی یەکێتیی خزمەتکردنی خەڵک و پێشکەشکردنی بێ جیاوازی خزمەتگوزارییە بە هاووڵاتییان.
دواتر دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی بەشە جیاوازەکانی مەڵبەندی کرد و وێڕای دەست خۆشی لە کادیران و لێپرسراوی بەشەکان ڕایسپاردن کاربکەن و بە گڕوتینەوە خزمەت بکەن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 529 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !