یەکێک لەو کێشە و گرفتە گەورانەی کە بووەتە لکە و عەیبە بەسەر نەخۆشانی دەروونییەوە، بریتییە لەوەی خەڵکی پێیانوایە هەرکەس تووشی نەخۆشی دەروونی بوو ئەوە مانای وایە توانا ژیرییەکانی لەدەستداوە، وەک ئەوەی خەڵکی تێنەگەیشتوو ڕاستەوخۆ دەڵێن شێت بووە! ئەمەش وادەکات خەڵکێکی زۆر کە نەخۆشی دەروونی هەیە شەرمبکات سەردانی پزیشکی دەروونی بکات و چارەسەر وەربگرێت و دەرئەنجامیش دەبێتە هۆی خراپتربوونی تەندرووستی کەسەکە.
دکتۆر جەعفەر عومەر، پزیشکی پسپۆڕی دەروونی لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەم بیرکردنەوە هەڵەیە لە کاتێکدایە کە بەشێکی هەرە کەمی نەخۆشە دەروونییەکان کێشەی بیرکردنەوە و تێکچونی ژیریان ھەیە، وە ئەو نەخۆشییانەش بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، بە گشتیش بریتین لە نەخۆشی شیزۆفرینیا و مانیا.
وتیشی، نەخۆشی بیرکۆڵی کە لە منداڵییەوە هەیە و نەخۆشی خەڵەفان کە لە پیریدا ڕودەدات توانای ژیری و عەقلیان نامێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین نەخۆشی دیکەی وەکو، خەمۆکی، قەلەقی، تۆقین، ترس، ڕارایی، بێخەوی، نەخۆشییە خۆراکی و سێکسییەکان، دەروونجەستەییەکان، نەخۆشییەکانی پاش فشار توانای عەقڵی و ژیرییان هیچ کێشیەکی نییە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 399 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !