ناونیشانی بابەت: ژن کوشتن وەک دیاردەیەکی قیزەون
ئامادەکردن: #پەرى محەمەد#
دەتوانم بڵیم کوشتنی ژنان کێشەیەکی پەردەوەردەیی و کولتووریە.لەناو زۆربەی خێزانی کورددا توندوتیژی ئامادەیەکی گەورەی ھەیە، ئەگەر لەئاستی فیزیکیش نەبێ توندوتیژی زمانەوانی و دەروونی تەواوی ژیانی کۆمەڵایەتی و خێزانی کۆمەڵگەی ئێمەی داگیرکردووە. خەریکە کیشە کۆمەڵایەتییەکان دەبنە کلتوریکی ناشیرین و دیاردە ئەوەش هەمووی پەیوەندی بە نەبوونی سەقافەی تیگەیشتن لە پڕۆسەی هاوسەرگیریە گەنجی ئێستا لە تەمەنی 15 بۆ 20 بە گشتی نازانی بۆ دەچیتە ئەو پڕۆسەیەوە دادگاکان پڕە لە کەیسی جیابوونەوە بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی کوردی لەئاست ئەم کارەساتە بێ دەنگ نەبێت ڕیگاکانی چارەسەر بدۆزیتەوە ئەوانەی بوون بە هۆکار هەموو ئەو کارەساتانە.
درامای تورکی و بیانی - بەکارهینانی تۆرە کۆمەلایتییەکان - تەکنەلۆجیا وەک مۆبایل وکۆمپیوتەر - چاولیکەری لە پڕۆسەی هاوسەرگیری - مۆدیلەکان و ئەو کۆمەڵە کچەی کە هەموو کچانیان ناشیرین کردووە بەناوی ئازادی و خۆدەرخستن. بۆیە باشترین تەمەن بۆ شووکردن و ژنهێنان تەمەنی 30 ساڵی بۆ 40 ساڵییە، چونکە هەردوولا کامڵ بوون، ئیشیان هەیە، لە ڕابردوو باشترن، پەیوەندیی زیاتریان هەیە لەگەڵ خەڵکدا ئەوەش وا دەکات پڕۆسەکە جانسی سەرکەوتنی زۆر زیاترە ئەوسا کیشە خێزانیەکانیش کەمتر دەبن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 462 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !