لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو کێشەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #وەزارەتی پێشمەرگە# خەریکبوو بەیەکدادانی سەربازی لێبکەوێتەوە، بەهۆی فشارەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانیش کێشەکان چارەسەر نەکراون.
بە فەرمانی #بافڵ تاڵەبانی#، #شۆڕش ئیسماعیل# وەزیری پێشمەرگە دەستبەرداری پۆستەکەی بووە و تا ئێستاش ئەو پۆستە لەلایەن یەکێتییەوە پڕ نەکراوەتەوە.
یەکێتی پێشنیاری کردووە #قوباد تاڵەبانی# یاخود وەزیرێکی یەکێتی بە وەکالەت بکرێتە وەزیری پێشمەرگە و #مەسرور بارزانی#ش پێشنیاری گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل دەکات بۆ پۆستەکەی.
یەکێتی نیشتمانی چارەسەرکردنی کێشەی پۆستی وەزیری پێشمەرگەی کردووەتە مەرجی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، بەڵام تا ئێستا ئەو دوو حیزبە نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر یەکلاییکردنەوەی کەسێک بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,179 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !