بە ئەنجام دانی یاری نێوان لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی و ئاشتی ، کۆتایی بە جەولەی سێیەمی یارییەکانی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان هات.
کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #01-08-2023# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی خاوەنماڵ میوانداریان لە لاوانی یانەی ئاشتی هاوشاریان کرد.
لە و یارییەدا کە دوا یاری جەولەی سێیەمی کۆمەڵەی چوارەمی خولەکە بوو، هەر لەسەرەتاوە یاریزانانی پێشمەرگە توانیان کۆنتڕۆِڵی تۆپەکە بگرنە دەست و تا لە خولەکی 7 دا و لە ڕێگەی
(خۆژی شکور) گۆڵی یەکەمی خۆیان تۆمار کرد، ئەمە و پاش ئەو گۆڵە، هەردوو تیم بۆ تۆمار کردنی گۆڵ هەوڵەکانیان چڕ تر کردەوە و تا لە خولەکی 45 و لە ڕێگەی (ڕاستی ستار)ەوە #یانەی وەرزشی ئاشتی# توانیان ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و تا کۆتایش ئەنجام بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان مایەوە.
بە و شێوەیەش پێشمەرگەی سلێمانی خاڵەکانی گەیاندە 7 خاڵ و لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی مایەوە.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 479 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !