#هەڤاڵ ئەبوبەکر# پارێزگاری #سلێمانی# لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی مەترسییەکانی سەر #هەرێمی کوردستان#ی خستەڕوو، وتی: دەبێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەزووترین کات کۆببنەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی: لە ئێستادا بازاڕ، زانکۆکان، خوێندگەو قوتابخانەکان، هەموو کایەکانی تر لەژێر دەسەڵاتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#دایە، بۆیە دەبێت ئەو دوو لایەنە کۆببنەوە و کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بهێنن.
هەروەها وتی: پارتی و یەکێتی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، دەبێت بە دوو ئاڕاستە کار بکەن، ئاڕاستەی یەکەمیان ئەوەیە کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان و کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن، دووەمیشیان ئەوەیە، کە نابێت خۆیان لەو ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان نەگلێنن، کە لە ناوچەکە هەیە.
پارێزگاری سلێمانی هۆشداریشدا، ئەگەر حکومەتی هەرێم بەزوویی کێشەی مووچە چارەسەر نەکات، ئەوە لەدڵنیایی کێشەی گەورەتر درووست دەبێت، کە ئەنجامەکەی خراپ دەشکێتەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 811 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !