دەرگەی گەورە نان نەدەرە
خەنجەری تیژ شەڕنەکەرە
سمێڵی گەورە فۆرتەکەرە
پەندەکە سێ بابەتی جیاواز لەیەک کاتدا دەخاتەڕوو، واتە: مەرج نییە ئەوەی دەرگای ماڵەکەی گەورە بێت، ئیتر نان بدە و پیاوچاک بێت، (خەنجەر: ئامێڕێکی کەلەپووریی جەنگی کوردییە، تیغێکی دەمپانی مشتوودارە) لە کوردەواردا دەوترێت ئەوەی خەنجەری تیژ بێت پیاوی شەڕ نییە، هەروەها ئەو پیاوەی سمێڵی زۆر زل بێت فشەکەرە. بۆ کەسێکی بێدەرکی فشەکەری ترسنۆک بەکاردێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 38 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !