نرخ
لە گوزەری سەوزەفرۆشەکان، دوکانە بچکۆلەکەی کردەوە
میوەکانی نمایش کرد و
لەسەر هەر میوەکەی نرخێکی دانا.
پرتەقاڵ دوو هەزار
مۆز- سێ
ترێ- دوو
هەرمێ- یەک
هەنار- چوار هەزار
لەپڕ زرمەیەک هات
لەشی پارچە پارچەی، تێکەڵی میو بریندارەکان بوو
میوەفرۆشەکە نرخی لەسەر هەموو میوەکان دانا
بەڵام هیچ نرخێکی لە سەر خۆی دانەنا!
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 139 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !