ناونیشانی پەرتووک: لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
ناوی نووسەر: د. شاکر نابولسی
ناوی وەرگێڕ: #عەدالەت عەبدوڵڵا#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش:مەکتەبی بیر و هۆشیاری (ی. ن .ک)
ساڵی چاپ: 2009
بۆ ئەوەی لەگرنگی پەرتووکەکە تێبگەین، پێویستە سەرەتا ئاشنا بین بەبیرکردنەوەی نووسەر، ئەوەی شاکر نابولسی نووسەری پەرتووک، لە زۆربەی نووسەرەکانی تری عەرەبی جیادەکاتەوە، ڕەخنەگرتنی بەردەوامێتی لە سیستمی حوکمڕانێتیی وڵاتانی عەرەبی. کەم ڕژێمی عەرەبی هەیە. نابولسی ڕاشکاوانە قسەی لەسەر ستەمکاری و پێشلکردنەکانیان لە بوارەکانی ئازادییە سیاسی و مەدەنییەکان و مافی مرۆڤدا نەکردبێت. لە هەر کۆمەڵگەیەکی عەرەبیدا ئازادی کەوتبێتە بەر هەڕەشەوە، ئەو دەستبەجێ وەک نووسەرێکی لیبراڵخواز، دەنگی هەڵبڕیوە، لە کوێشدا ستەمکاری و دیکتاتۆرییەت ئامادەبووبێت ڕەخنەی توند و ڕادیکاڵانەی خۆی لێ گرتووە. ڕەنگە هۆکارێکی سەرەکیش بۆ گیرسانەوەی لەتاراوگە و بەتایبەت لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دووریی لە نیشتمانی خۆی (ئوردن)، هەر پەیوەندیی بەو ڕوحە ئازادیخوازە یاخییەوە هەبێت کە هەیەتی و، ستەمی ئەو دەسەڵاتە عەرەبییانەش کە ڕێ نادەن ئازادانە بیربکاتەوە و بنووسێ و هەڵوێست وەربگرێت .کەلەپووری نووسینەکانی نابولسی لەسەر ڕژێمی #بەعس# لە ئێراقدا (1968-2003) و، لەپێناوی گەلانی ئێراق و داکۆکی کردنی لەگەڵی کورد و پشتگیریی کردنیشی لەپڕۆسەی ئازادی، کەلەپوورێکی ڕۆژنامەنووسی و ڕۆشنبیریی دەوڵەمەندە. [1]
Läs boken: لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
Total nedladdning:
25 gånger
Vi ber alla författare, översättare och förläggare för att informera oss om de inte är överens att få sina böcker hämtas från Kurdipedia server .
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 31 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !