یەکێتی ناوەندی کاراتێی ئێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی یەکێتییەکەی لە شاری #سلێمانی# پاڵەوانێتی یانەکانی باکوور و کوردستان ئەنجام دەدات.
بڕیارە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی #26-04-2024# و #27-04-2024# ڕکابەرییە بەهێزەکانی ئەو پاڵەوانێتییە دەست پێبکات و بۆ ئەو مەبەستەش کوڕ و کچە پاڵەوانەکانی پێشمەرگە ئامادەکاری بەهێزیان ئەنجام داوە.
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی یانەکانی ئێراق و بەشداری تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە، (توانا سەعید) کارگێڕی تیمی کاراتێی یانەکە بۆ پێشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری پێداین و وتی، ساڵانە یەکێتی کاراتێی ئێراق چەندین پاڵەوانێتی ئەنجام دەدات و ئەم پاڵەوانێتییەش یەکێک دەبێت لە چالاکییەکانی یەکێتی ناوبراو، هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە وەک یانەی پێشمەرگە بە شێوەی پاڵاوتن یاریزانانیان دیاری دەکەن بۆ بەشداریان لە ڕکابەرییەکان و لە ماوەی دوو ڕۆژ دوای ئامادەکاری چڕ هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان یان دیاری کردووە.
جێگەی باسە پاڵەوانێتی کاراتێی یانەکانی ئێراق لەسەر ئاستی کوڕان و بۆ تەمەن خوار 21 ساڵ و پێشکەوتوان دەبێت و هەروەک لەسەر ئاستی کچانیش بۆ تەمەنەکانی (14 و 15 ، 16 و 17)، خوار 21 ساڵ و پێشکەوتوان دەبێت کە لە هەردوو جۆری یارییەکانی کۆمێتە و کاتادا یارییەکانیدا خۆی دەبینێتەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 17 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !