دار وەردانە لە کونە زەردەواڵە
یەکێک لە یارییە کوردەوارییەکانی کە چەتونی و زیتەڵەیی و بزێوی منداڵانی دەردەخست، منداڵەکان دەچوون چیلکەداریان لە شارە زەردەواڵە ڕادەکرد، کونەکە و شانەکەیان تێک دەدا و هەراسانیان دەکردن، بەمەش پاسەوانەکانی شارەکە هار دەبوون و بەرەو دەموچاوی منداڵەکان دەهاتن و وەکوو فڕۆکەی مێک چزوەکانیان لە گۆنا و چاو و گوێچکەی منداڵەکان دەچەقاند و پێوەیانی دەدا و منداڵەکان دەموچاویان دەپەڵما و ئەستوور دەبوو، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک یان کۆمەڵێکی بچووک بەگژ دەسەڵاتێکی زۆردار ببنەوە و لەتوانایاندا نەبێت ڕووبەڕووبوونەوەی تەواو ئەنجام بدەن و تەنیا بەرانبەر توڕە بکەن بۆ ئەو حاڵەتە وتراوە ئەوکارەی ئێوە دەیکەن: دار وەردانە لە کونە زەردەواڵە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 24 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !