چاو بە کل گەورە نابێت
وتراویشە: حەوتی بمرێ لە باوان کلی نابڕێ لە چاوان، کل، سوورمە: تۆزی هاڕدراوی بەردێکی کانزاییە لە ئەسفەهان و حیجازدا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرووی ئەفریقا زۆرتر بۆ چاوڕەشکردن بەکاردەهێنرێت، لە کوردستانیش سەرەتا پیاوان بەکاریانهێناوە و دواتر ژنان زیاتر بەکاری دەهێنن، ئەگەر کەڵکێکی بۆ چاوان هەبێت جوانیشی دەکات، بەڵام گەورە ناکات، زۆر کچ و ژنی چاو بچووک و چاو کونەسوژن و گچکە گۆلمێک کل و سوورمە لە چاویان دەدەن تاوەکوو چاویان گەورە دەربکەوێت، هاوشێوەی ئیدیۆمی کیر بە پەڕۆیان گەورە نابێت، وتراوە: چاو بە کل گەورە نابێت.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 10 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !