چاوپشیلە بایەکی بەسە
وتراویشە: #باویلە باوێکی بەسه#، چاوەپشیلە، پشیلە پایزە، پەپولە پایزە، باویلە، لە دڕکی #کەرتەشی#، شەکرۆکە لە قەدی لاسکەکەی شیلەکی هەیە دەخورێت وەکوو شەکرۆکە، شەکەرۆکە، هەر لەبەر ئەوەیە شەکرەشوانەشی پێ دەوترا، لە دوای چلەی هاوینێ وردەوردە ئەو سەلکە شەکرۆکەیە دڕکەکانی دەوەرن و بنی دڕکەکان ئەو چاوەپشیلەی لێ دەبێتەوە و بەهەوادا بڵاو دەبنەوە لەبەر سووکیان بەکزە بایەکی دەجوڵێت و دەگوازرێتەوە لە سەرەتای پایزاندا دەردەکەوێت بۆیە بە پشیلە پایزە و پەپولە پایزەش ناودەبرێت، بۆ کەسێکی کەم توانا و دڵناسک وتراوە: چاوەپشیلە بایەکی بەسە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 16 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !