ئەو خەونەی دیتت نایبینییەوە
وتراویشە: جارێکی نایبینییەوە، جارێکی تر دەمت پێ ناکەوێتەوە، جارێکی تر نایخۆی و...تاد، هەندێکجار دەستکەوتی وەکوو کەوڵە ڕێوی بە پیل یەکێکەوە دەچێت یان وەکوو هەنگوینی لە دارێ دیتراوە یان چێڵ زایین و...تاد، مەرج نییە ئەو دەستکەوتە جارێکی تر لە ژیانت دەستت بکەوێتەوە، ئەو دەستکەوتانە دەچوێنن بە خەون و دووبارە بوونەوەی زۆر زەحمەت دەبێت و قەت واڕێکناکەوێتەوە و هەڵناکەوێتەوە، لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر دەرفەت و هەل ڕەخسانێک ئەگەری دووبارە بوونەوەی زۆر کەم بێت دەوترێت: ئەو خەونەی دیتت نایبینییەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !