وەکوو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی یاری فوتساڵ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی #پیرمام#، چالاکی وەرزشی و دیدەوانی لە پەروەردەی پیرمام هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانییەتیی فوتساڵ بۆ قوتابخانەکانی بنەڕەتی لە ئاستی کچان بۆ پۆڵەکانی (7، 8، 9) بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەی، دوایی ئەنجام دانی چەندین یاری لەنێوان قوتابخانە بەشدار بووەکان هەریەک لە قوتابخانەکانی (شەهید سڵێمان بیرێژی و ئاگای ناحکومی) گەیشتنە یاری کۆتایی، لە یاریی کۆتایی هەردوو قوتابخانە بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی وەرزشی هەردوو تیپ ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا کچانی هەردوو قوتابخانە ئاستێکی بەرزی وەرزشیان پێشکەش کرد و سەرئەنجامیش قوتابخانەی ئاگای ناحکومی توانی یارییەکە بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی پیرمام لە کۆتاییشدا خەڵات و دیاری بەسەر قوتابییە سەرکەوتووەکان دابەشکرا، لەبارەی خولەکەش (مەریوان مەغدید) بەرپرسی چالاکی وتی: وەکوو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان هەڵساین بە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە وەرزشییە بۆ قوتابخانەکانی بنەڕەتی سنووری پەروەردەکەمان توانیمان بەسەرکەوتوویی پاڵەوانێتییەکە ئەنجام بدەین و بەرنامەشمان هەیە خول و پاڵەوانییەتیی زیاتر بکەینەوە سوپاسی بەڕێوەبەری پەروەردەی پیرمامیش دەکەین کە بەردەوام هاوکار و پاڵپشتمانە بۆ ئەوەی بتوانین چالاکییە وەرزشییەکانمان ئەنجام بدەین. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 347 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !