ناونیشانی پەرتووک: 102 شەهیدی شۆڕشی ژن
چاپخانە: شەهید جگەرخوێن
دەزگای پەخش: کۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان”#پەژاک# ”
ساڵی چاپ: 2023
کۆمیتەی شەهیدانی پەژاک بە بۆنەی سێ مانگ لەتێپەڕبوونی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ئەو شۆڕشەی بەپێشانگەیەتی چەوساوەترین چینی کۆمەڵگە، واتا ژنان سەرەنجی هەموو ڕای گشتی جیهان و ئازادیخوازانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و هەرچی دەچێت هێز و مۆڕال و جۆشێکی فراوانی بەخشیووەتە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و دەرەوە و زیهنییەت و ستوونەکانی ژەنگ گرتووی دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆر و فاشیست و داگیرکەری ئێران تەنگەتاوکردووە و ئیرادەی پۆڵایینی ئازادیخوازانیشی بەهێزتر، بۆیەش کۆمیتەکەی نامیلکەی 102 لەشەهیدانی شۆڕشی ژنی لەژێر ناونیشانی “102 شەهیدی شۆڕشی ژن”، وەکوو سیمبۆلی هەموو شەهیدان چاپ و بڵاوکردەوە.
کۆمیتەی شەهیدانی پەژاک لەنامیلکەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات کە؛ ئەم شۆڕشەش بێگۆمان بەبێ قۆربانی پێکنەهاتووە و لەسەر ڕێگەی ئازادی ژمارەیەکی زۆر لەمنداڵانی جۆانخاس و قارەمان گیانیان بەختکردووە. کۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان”پەژاک”وەکوو ئەرکێکی ئەخلاقی، مرۆڤیی و شۆڕشگێڕی خاوەنداری لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی و دیموکراسی بەئەرکی خۆی دەزانێت و لەو چوارچێوەیەشدا وێنە و ناو و پاشناوی 102 لەشەهیدانی ڕاپەڕینی مێژوویی”ژن، ژیان، ئازادی” لەگەڵ 102 ڕەستە لە ئاخاوتنە هزریی و فەلسەفیەکانی ڕێبەری گەلی کورد”رێبەر ئاپۆ”ی لەبابەتی پرسی ژنان لەژێر ناونیشانی”102 شەهیدی شۆڕشی ژن” وەکوو سیمبۆڵێک گۆنجاندوە.
کۆمیتەی شەهیدان جەختیش دەکاتەوە کە باشترین و گۆنجاوترین خاوەنداریەتی لەشەهیدان، بەردەوامی ڕێ و ڕێباز و سەرخستنی ئاوات و ئامانجەکانی شەهیدانە.[1]
Läs boken: 102 شەهیدی شۆڕشی ژن
Total nedladdning:
662 gånger
Vi ber alla författare, översättare och förläggare för att informera oss om de inte är överens att få sina böcker hämtas från Kurdipedia server .
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,305 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !