تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی ئاکرێ# سەرەڕای ئەوەی ئەم وەرزە توانی کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانا بگوازێتەوە ڕیزی یانەکەی بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان، بەڵام یانەکە لەسەر دەستی ڕاهێنەری شاری #هەولێر# (#هێور مستەفا#) لە هەشت یاری ڕابردوو تەنیا خاوەنی نۆ خاڵە و یەک یاری بردۆتەوە، بۆیە لە دوای یەکسان بوونی یانەکە لە بەرانبەر #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی هەولێر# هێور مستەفای ڕاهێنەری یانەکە دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی یانەکە کرد و کارگێڕیی یانەکەش دەست لەکارکێشانەوەی پەسەند کرد، کارگێڕیی یانەی ئاکرێ بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی تیپەکە و پڕکردنەوەی شوێنی ڕاهێنەری ناوبراو هەر زوو گرێبەستی لەگەڵ کاپتن (یونس سلێمان) مۆرکرد بۆ سەرپەرشتی کردنی تیپی تۆپی پێی یانەی ئاکرێ لە خولی نایابی کوردستان، ئامانج لە هێنانی ئەم ڕاهێنەرە بۆ ئەوەیە بتوانێ ئاست و ئەنجامی تیپی یانەی ئاکرێ بە دڵی هاندەرانی یانەکە بێت، ئاکرێییەکان ئەم وەرزە ئەنجامەکانیان بە گوێرەی پێویست نەبووە و تامەزرۆی ئەنجامی باشن بۆ ئەوەی یانەکە بگەڕێتەوە نێو خانەی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان، بڕیاریشە لە کاتی کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان یانەکە ئەوەی پێویست بێت بۆ باشتر بوونی دۆخی یانەکە ئەنجامی بدەن و یانەی ئاکرێ جارێکی تر بگەڕێتەوە نێو خانەی ململانێیەکانی خولی نایاب و بگەڕێتەوە پێشەنگی یانەکانی خولەکە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 52 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !