سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف کرد و تێیدا جەختی کردەوە کە دەبێت ئەنجامدەرانی تیرۆرکردنی هاوکار جاف بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار جاف کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سیامەند عەبدوڵای برای.
سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
سەرۆکی حکوومەت هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دووپاتی کردەوە کە کەیسی تیرۆرکردنی شەهید هاوکار جاف دەبێت ڕێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 576 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !