$باشووری کوردستان$
- لە گوندی ماویلیانی سەر بە شارۆچکەی #ڕواندز#، هاووڵاتییەک بە ناوی (کارۆخ نوری حەسەن) کە تەمەنی 26 ساڵە و دانیشتووی گوندی ماویلیانە، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتەکەی دەچێتە ناوچەیەکی مین ڕێژکراو، لە ئاکامدا مینێکی پێدا دەتەقێتەوەو قاچێکی لەدەست دەدات.
- پارێزگاری سەڵاحەدین ئەحمەد عەبدوڵلا عەبد، لەکاتی گەڕانەوەی خۆی لە #هەولێر#ەوە بەرەو تکریت و لەرێگای خێرای سنوری شارەدێی ڕیازی سەر بە #کەرکووک#دا بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبەوە هەوڵی کوشتنی درا بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدوادانەهات.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,800 gånger