- تەقینەوەی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی، لەسەر ڕێگەی ئامەد - چەولیک، لە نزیک شارۆچکەی لیجە لە باکووری کوردستان 66 برینداری لێکەوتەوە.
- نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە یاوەری محەمەد تۆفیق ڕەحیم سەردانی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە دەباشان.
- مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتنە دەباشان بۆ دیداریان لەگەڵ سەرۆک جەلال جەلال.
بۆیەکەمجارە لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا پەرلەمانتارێکی کورد سەبهان سلێمان سەعدون لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە عەگاڵ و دشداشەوە بەشداریی دەکات و لە ڕیزی پەرلەمانتارە کوردەکانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان دادەنیشێت.
- دوو گەنج لە ئاوی ڕووباری خابیر لە زاخۆ خنکان.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,100 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !