=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (سەید ئەحمەد سەید محەمەد عەلی تاوگۆزی)=KTML_End=
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید ئەحمەد سەید محەمەد عەلی تاوگۆزی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی عەشیرەتی تاوگۆزی خوالێخۆشبوو (سەید ئەحمەد سەید محەمەد عەلی تاوگۆزی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و ناسیاو و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#23-03-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 98 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !