- بەیانی ئەمرۆ لە کەرکووک بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت لەسنوری شارەدێی #سەرگەران# تەقێندراوەتەوە، بۆرییەکە نەوتی بیری ژمارە 93ی گواستووەتەوە.[1]
- لە گردبوونەوەیەکدا، بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان و نوسەرانی شاری #کەرکووک#، داوادەکەن کاری کۆمپانیا تورکییەکان لە شاری کەرکووک هەڵپەسردرێت و دەشڵێن: ئاکەپەو ئەردۆغان هەر جارەو بە جۆرێ گێچەڵ بە کوردو کوردستانیان دەکەن، لە ڕابردووشدا دژی هەڵکردنی ئاڵا هەوڵیاندا کێشە لە نێوان پێکهاتە ڕەسەنەلانی کەرکووک دروستبکەن، بەڵام هەوڵەکەیان پوچەڵکرایەوە.
- ئەمڕۆ کاتژمیر 8:30 خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی چەمچۆ و ئاڤاشین لە هەریمی زاپ-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا-ی بۆردومان کرد.[2]
- #زەردەشت شەنگالی# وتەبێژی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) باس لە وردەکاری هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر شەنگال دەکات و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە (پارتی ئاگاداری هێرشەکەی سەر ئێمە بووە). [3]
- کونسوڵی گشتی تورکیا لەهەرێمی کوردستان، بەناوی حکومەتی وڵاتەکەیەوە دڵگرانیی نیشان داوە لە بۆردومانی پێشمەرگە لەشەنگال و وتویەتی بەهەڵە بۆردوومانەکە ڕوویداوه و دووبارە نابێتەوە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,150 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !