$باکووری کوردستان$
- چالاکی دانیشتن لەدژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی #هەدەپە# لە #ئامەد# لە ڕۆژی 11هەمینی خۆیدایە.[2]
- لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەوڵەتی تورکدا پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەرماڵی هاووڵاتیان لە ناوچەی ئاڤ کەڤەری #ئاگری# و لەئەنجامدا 4کەسی دەستگیرکرد.[2]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە شەڕخوازەکانی دەوڵەتی تورک، گوندەکانی دەڤەری گارە-یان بۆردوومان کرد، بەوهۆیەوە ئاگر لە گوندی گوزێ کەوتووەتەوەو چەندین زەوی و دارستانی گوندەکە دەسووتێن و ئاگرەکەی بەردەوامە و بە جۆڕێکە هاوڵاتیان ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن.[3]
- ئاگرێکی بەهێز لەچەند کۆگایەکی جۆراوجۆری #هەولێر# کەوتەوە و زیانێکی گەورەیان پێگەیشت.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە بەردەوامی کردەوە دژە مرۆییەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، سوپای تورک گوندی باشەمڕای ناوچەی شێراوای #عەفرین#ی تۆپبارانکرد.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,344 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !