$باکووری کوردستان$
- لە #دێرسیم# هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵی هاووڵاتییان و خدر چیچەک و ئوزلەم تۆپراک هاوسەرۆکانی #هەدەپە#ی دێرسیم و یونس ئاراس و جەمیلە ئاتاش بەرێوەبەرانی پارتەکە و ئوزگە هۆشئۆغلۆ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەستگیران. هەروەها بە بیانووی ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە، هێزەکانی پۆلیسی تورک بە سەر ماڵی فەرهاد یڵدز ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەشیاندا دادا.[1]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362621/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 29-09-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362621/0015.JPG=KTML_Photo_End=
- لە خانوویەکی کۆمەڵگەی گڕزەک، چوار ڕووفاتی کوردانی ئێزدی دۆزرانەوە کە لە ساڵی 2014 لەلایەن #داعش#ەوە کوژراون. خێری عەلی ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئێزدی بۆ بەڵگەنامەکان ڕایگەیاند: ئەو کەسانە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە کوژراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی بێ ناسنامە و جل و بەرگن نازانین کێن.[3]
- بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەنێوان کۆمپانیاکانی هەرێم و تورکیا، دیدارێکی بازرگانی لەنێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا ئەنجامدرا و 60 کۆمپانیای تورکی خۆیان ئامادە کردووە ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆبکەن.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362621/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سلێمانی.. یەکەمین کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بەڕێوەدەچێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سلێمانی.. یەکەمین کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بەڕێوەدەچێت=KTML_ImageCaption_End=
- لە هۆڵی ڕامادا لە #سلێمانی#، یەکەمین کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بۆ هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. کۆنفرانسەکە بە چاودێری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوه و ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئەنجامدەدرێت.[4]
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە چەمی ڕێزان نزیکەی 100 دۆنم پوش و پاوان سوتا، بەڕێوبەرایەتی دارستانیش دەڵێت، کە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە، کردنەوەی ئاگر بووە لەلایەن گەشتیارانەوە.[5]
- #وەزارەتی پێشمەرگە# ئاشکرایکرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یاداشتی پشتیوانی و هاوکارییەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆهێزەکانی پێشمەرگە بۆ دوو ساڵی تر درێژ کردەوە و کونسڵی گشتی ئه و وڵاتەش لە #هەولێر#، یاداشتەکەی داوەتە وەزیری پێشمەرگە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەربازانی سوپای تورک لە گوندی کاخرێ لەناوچەی ماباتای #عەفرین# ئاگریان بەرداوەتە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp