- وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوایین لیستی بریندارانی چەکی کیمیایی 400 کەس بوون سەرجەمیان ڕەزامەندی مووچەی مانگانەیان بە بڕی 400 هەزار دینار بۆ دەرچووە، دەشڵێت: "هەر بریندارێکی چەکی کیمیایی کۆچی دوایی بکات بە شەهید هەژمار دەکرێت".
- بە هۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان 4 برا دەکوژرێن و 4ی تریش بریندار دەبن.
- لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەختدەکاتەوە کە گوزەرانی ئەو پەنابەرانەی ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، زۆر لەوانە باشترە کە لە بەغدا نیشتەجێکراون.
- بە هۆی پرۆژە یاسایەکی کۆنگرێسی ئەمریکاوە سەبارەت بە پڕچەککردنی پێشمەرگە و سوننەکانەوە پشێوی لە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێڕاق دروست دەبێت و ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانیش بە ناوی فراکسیۆنە کوردییەکانەوە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە دژی پێشمەرگە لێدوان دەدەن.
- لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، پـرۆژە یاسای خەرجیـیەکانی ساڵی 2016 ی حکومەتی ئەمەریکای بۆ وەزارەتی بەرگری و هێزە چەکدارەکان پەسەندکرد، و لە نێو ئەو پرۆژە یاسایەشدا، پـێشـنیارکراوە ڕاستەوخۆ یارمەتی لە سەربازیی پـێشـکەش بە هێزەکانی پـێشـمەرگە و هێزە سووننەکان بکرێت کە لەئێستادا شەڕ لە دژی داعش دەکەن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 12,532 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !