- کۆگایەکی بەنزین لە سەر ڕێگای هەولێر-قوشتەپە گڕیگرت و بەهۆیەوە ملیۆنێک لیتر بەنزین سوتا.
- قائیمقامی پێنجوێن بڕیاریدا ڕێگە بەهاوردەکردنی تەماتە نەدات لەئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەش دوای خۆپیشاندانی ئەمڕۆی جوتیارانی ئەو سنورە دژی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە.
- وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایدەگەیێنێت، سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لە شارۆچکەی جەرابلوس و دەوروبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە، داواش لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بەزووترین کات بکشێتەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,915 gånger