- ئەمڕۆ بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلام، لە دەزگا فەڕمییەکانی باشووری کوردستان کرا بە پشووی فەڕمی. ئەمە یەکەم جارە ئەم یادە بکرێتە پشووی فەڕمی.
- شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش بەردەوامە و تائێستا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی پێشمەرگە نەکەوتووە.
- لە قەزای سەیدسادق خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و بەپێی زانیارییەکان شەڕ و پێکهەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس هاتووەتە ئاراوە.
- دوای ئەوەی تۆپخانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان بارەگا و مۆڵگەکانی چەکدارانی داعشیان لە نزیک بەنداوی موسڵ بۆردومانکرد، ئەمشەو 18 تەرمی چەکدارانی داعش گەیاندراونەتە پزیشکی دادی موسڵ.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 10,387