$باکووری کوردستان$
- سزای ساڵێک و 6 مانگ زیندانی کردن بەسەر پەرلەمانتارێکی پێشووی #هەدەپە#دا ئایجان ئیرمەز سەپێنرا.[1]
- پارێزەرانی ئۆجالان به مەبەستی بینینی ئۆجالان، بۆ جاری 795مین داواکارییەکیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی شاری بوورسا کرد.[3]
- سەرچاوە هەرێمییەکان بەئاژانسی هەواڵی فورات-یان ڕاگەیاندووە چەند تیمێکی تایبەتی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گوندی ڕەمۆی سەربە هەرێمی چیای جوودی لە ناوچە ودەشتاییەکانی شڕنەخ دەستیان کردووە بەئۆپەراسیۆنی سەربازیی. ڕاگەیەنرا کە ئۆپەراسیۆنەکە 3ڕۆژە دەستیپێکردووە و چەندین کەس بە جلی مەدەنییەوە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەلەدا دەکەن.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، 9 کەس لە هاووڵاتییانی خەڵکی شاری #بۆکان# بە هۆی خواردنەوەی ئەلکولی ناستاندارد و دەسکرد، تووشی ژەهراوی بوون هاتن و خرانە ژێرچاوەدێری پزیشکییەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ لە ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەکەی 5ی ئاداری 1991، لە شاری #کەرکووک# پیشانگەیەکی شێوەکاری لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کوردی لە کەرکووک بۆ مامۆستایانی هونەری شێوەکاریی کورد کرایەوە. لە پیشانگەکەدا زیاتر لە 65 مامۆستای پسپۆڕ لە هونەری شێوەکاریدا بەشداریان کرد. تابلۆکان گوزارشتیان لە ئازادی، شەڕی کورد دژی #داعش#، بەرخۆدانی #عەفرین#، بەرخۆدانی گەلی کورد دژ بە داگیرکاران و پێکەوەژیانی نەتەوەکان دەکرد.[1]
- پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش پێکدێنن بۆ ئاساییکردنەوەی کەرکووک، لیژنەکە لە سبەینێوە چوارشەممە 06-03-2019 دەستبەکار دەبێ و هەفتەی داهاتووش دەچێتە بەغدا.[2]
- لە ئەنجامی شۆرتی کارەبا، کارگەی غازی شارۆچکەی #خورماتوو# ئاگری گرت و دوای کاتژمێر و نیوێک ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا، هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتەوە.[3]
- لە گوندێکی نزیک شارەدێی سەرگەڕان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا کەسێک کوژراو و سێ کەسی تریش برینداربوون.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئاژانسی هاوار ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، کە چەتەکانی داعش بەردەوامن لە تەسلیمبوون بە #شەڕڤان#ان و ئەمڕۆش نزیکەی دوو هەزار چەتە خۆیان ڕادەستکردووە.[3]