- شەوی ڕابردوو تۆپخانەکانی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران بۆردوومانی مۆڵگەکانی داعشیان کرد تا بەیانی لە گوندی قورسیبان و دەوربەری موسڵ، زیانێکی دیکەیان بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش گەیاند.
- لەشاری سلێمانی لەدژی سەردانیکردنی عەبادی بۆ هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانێک ئەنجامدەدرێت و داوا دەکەن کورد بەشداری شەڕی موسڵ نەکات.
- حەیدەر شەشۆ ئازادکرا.
- هێزەکانی ئاسایش بە هاوکاری پۆلیس لە سنووری قەزای داقوق تەرمی پێنج کەسیان بە کوژراوی دۆزییەوە. سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەنێت بە هۆی ئەوەی تەرمەکان شێواون لە ئێستادا ناناسرێنەوە.
- لە جەلەولا دوو بۆمبی چێنراو تەقییەوە و بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی دوو پێشمەرگەی تر.
- ئەمرۆ لەباشووری شاری کەرکووک زیاتر لە 216 هاوڵاتی ئێزیدی کە زۆربەیان پیر و ژن و منداڵن، لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگاریان بوو و لەئێستاشدا ئەو هاوڵاتیانە گەیشتوونەتە شوێنی پارێزراو.
- دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ڕەشنوسی دەستووری هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان کرا، ئەمڕۆ ئەندامانی لیژنەی یاسایی بە تەحەفوزی هەندێکیان ئیمزایان لەسەر ڕاپۆرتی پرۆژەیاسای ڕەشنوسی دەستووری هەرێم کرد.
- داعش کۆمەڵێکی تر لە ئێزدییە بەتەمەنەکان ئازاد دەکات کە ژمارەیان 227 کەس دەبێت.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 17,961
Escriba su comentario sobre este artículo!