دەقی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان سەرکۆنەى ئه و ڕووداوەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى
سلێمانىسلێمانى دەکات کە ئێوارى دوێنێ
07-04-202307-04-2023 ڕوویدا. نیگەرانین له و ئاڵۆزییانەى کە بەدوایدا هاتن.
لە کاتێکدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ئەرکى خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوە و هۆکارى ڕووداوەکە، پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و بە شێوازێکى دروست مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە و لێکەوتەکانیدا بکەن و لەبرى تۆمەتبەخشینەوە، هەنگاو بنرێت بۆ نەهێشتنى هۆکارەکانى.
سەرجەم هاووڵاتییانى کوردستان، بەتایبەتى شارى خۆشەویستى سلێمانى دڵنیا دەکەینەوە کە پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرى و ژیان و گوزەرانیان، ئەرکى لەپێشینەى دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستانە و ڕێگە نادرێت بە هیچ پاساوێک بکەونە مەترسییەوە.
[1]
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de

para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 938
Escriba su comentario sobre este artículo!