$باشووری کوردستان$
- فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت: هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە لە چیای قەرەچووغ هێرشیان کردووەتەسەر مۆڵگەکانی #داعش# و بۆردومانەکەش بەردەوام دەبێت.[1]
- شاندی #هەدەپە# و کەجەدە لە #هەولێر# سەردانەکانیان لە ماوەی دوو ڕۆژ کۆتایی پێهێنان و چوونە #سلێمانی#، لە سلێمانی شاندەکە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق د.#بەرهەم ساڵح# کۆبوەوە.[2]
- لایەنە کوردییەکانی پارێزگای #کەرکووک# بێجگە لە جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بە یەک لیست و بەناوی (کەرکووکی کوردستانی) بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابوردوو، چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو بۆردومانی چەند گروپێکی #حەشدی شەعبی#ان لە خاکی سووریادا کردووە، بەوهۆیەشەوە کوژراو و برینداریان هەیە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,606