- لە پارێزگای کرماشان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەعات هەشتی سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ لەکاتێکدا دادوەر سەلیم قەنبەری لەڕێگادا بووە بۆ شوێنی کارەکەی، چەند چەکدارێک تەقەیان لێکردووە، لەئەنجامدا برینداربووە و دواتر بەکاریگەریی بریندارییەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
- درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی مۆڵگەکانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە گوندی حەدیقەی سەر بە ناحیەی قەراج لە قەزای مەخمور کرد و لەئەنجامدا 23 چەکداری داعش کوژران، هاوکات بەهۆی هەڵاتنیانەوە بەرانبەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، داعش 15 چەکداری خۆی گوللەباران کرد.
- بۆ یەکەمجار سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ، پێشوازی لە وەفدێکی پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە" و یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە" کرد، ئەندامانی وەفدەکەش داوای هاوکاری زیاتری فەرەنسایان بۆ گەلی کورد کرد.
- وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کە ئەمشەو ژنێکی تەمەن 56 ساڵ لە گەڕەکێکی شاری هەولێر بە گوریس خۆی خنکاندووە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 16,776