- د.ق هەموو گوندەکانی ناوچەی کەرکووک، قەڵا سێوکە، شوان، شێخ بزێنی و ساڵەیی تەخت کرد، هپک هەندێ شەڕی تێدا کرد، بەڵام دوژمن بە خەستی چەکی کیمیایی لە گوندی گۆپتەپە بەکارهێنا و بووە هۆی کوشتنی زێتر لە 100 هاووڵاتی و چەند پێشمەرگە. بە ناچاری پێشمەرگەکانیش نێوچەکەیان چۆڵکرد. هەر لە هەمان کات دوژمن هێرشی کردە سەر ناوچەی دەشتی کۆیە و دەشتی هەولێر، زێتر لە 100 گوندی بە چەند ڕۆژ تەخت کرد و چەند جارێک چەکی کیمیایی بەکارهێنا. بەم جۆرە هەموو نێوچەکانی گەرمیان، قەراخ، دۆڵی جافەتی، مەرگە، شارباژێر، سەفرە و زەروون، سورداش، چەمی ڕێزان، قەڵا سێوکە، ساڵەیی شوان، شێخ بزێنی، دەشتی کۆیە و دەشتی هەولێر کەوتەوە دەست د.ق و هپک یش پاشەکشەی کرد. هەموو ئەو هێرشانەی دوژمن نێونرا ئەنفالی چوار.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,770
Escriba su comentario sobre este artículo!