ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وئاشکرای کرد کە لە باکووری کوردستان چالاکییەکانی گەریلا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە. هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا داوای لە جەردەوانان(بەکرێگیراوان) کرد و وتی، نەبنە داردەستی سیاسەتە قیزەونەکانی دەوڵەتی تورکیا وبێنە ڕیزی تێکۆشانی ئازادی گەلی خۆیانەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
' لەگەڤەر لەدژی سوپای تورکیا چالاکی ئەنجامدرا'
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید #ئامەد# و شەهید پیرۆزدا هێزەکانمان لە 13ی تەمووز/22ی پووشپەڕدا لە کاتژمێر 10:15 خولەکدا لە جولەمێرگ-ی گەڤەر، لەگردی شەهید غەفوورسوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگەرەکانی دوژمن درا. ژمارەی کوژراوو بریندارانی ئەو چالاکییە ئاشکرا نەبوو.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستایا هێزەکانمان زنجیرە چالاکییان لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدا.
' لە شڕناخ 2 سەرباز کوژران'
لە 14ی تەمووز/23ی پووشپەڕدا لە کاتژمێر 04:30 خولەکدا هیزەکانمان لە شڕناخ هەڵیان کوتایە سەر بنکەی سەربازی گابار. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 2سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
' لە بەڕواری سێرت 8 سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە ڕێکەوتی 14ی تەمووز/23ی پووشپەر لە سێرت بەڕواری، لەکاتێکدا کە زرێپۆشێکی سەربازی سوپای تورکیا بەرەو ناوچەی چەمی کارێ دەچوو. هێزەکانمان ئەو زرێپۆشەیان کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا زرێپۆشەکە تێکشکا و 8 سەربازی ناو زرێپۆشەکە کوژران.
' لە قاخیزمانێ 2 سەرباز کۆژران'
ئەمە ماوەیەکە کە سوپای داگیرکەری تورکیا بەنیازە لە ناوچەی قەرس-ی قاخیزمان-ێ یەلینە شاراوەوەکانی خۆیی جێگیر بکات. هێزەکانمان لە 13ی تەمووز/22ی پووشپەر لەدژی یەکەیەکیی سوپای تورکیا کە بەنیز بوون لە ناوچەکەدا جێگیر ببن چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 2 سەربازی سوپای دوژمن کوژران.
' لەبدلیس 4 سەرباز کوژران'
لە ڕێکەوتی 12ی تەمووز/21ی پووشپەڕ سوپای تورکیا ل؛ە ناوچەی شێخ جومعەی بەدلیس دەستیان بەئۆپۆراسیۆنی سەربازی کردووە. لەهەمان ڕۆژ گەریلاکانمان یەکێکی سوپای تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج.لەو چالاکییەدا 4 سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران. سوپای تورکیا هەمان ڕۆژ کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکەی هێنا.
' لە ئامەد 3 هەڤاڵی ئێمە شەهید بوون'
لە ڕێکەوتی 10ی تەمووزسوپای داگیرکەری تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە قۆلپێ-ی ئامەد لە ناوچەی شەهید کاوە ئۆپەراسیۆنێک-یان ئەنجامدا. لە 11ی تەمووز/20ی پووشپەڕدا لە کاتژمێر 01:30 فڕۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەرەکان هێرشی ناوچەکەیان کرد.لە ئەنجامی ئەو بۆردمانانەدا 3 گەریلا شەهید بوون.
' ئەندامی دەزگای هەوالگری کە جلی گەریلای لە خۆ کردبوو کرایە ئامانج'
لە ڕێکەوتی 8ت تەمووز/17ی پووشپەر لە سێرت لە نزیک گوندی شووخا ئەندامێکی هەواڵگری جندرمە بە جلی گەریلاوە هێرشیان کردە سەر بنکەی قرۆچییەکان. لەنێوان قڕۆچییەکان و جەندرمەکاندا شەڕ ڕوویدا و 4 کەس بریندار بوون.دوا تر دەرکەوت کە جندرمەکان ویستوویانە تاقیکردنەوە بکەن. ئەمە قرۆچییەکانی تووڕە کردووە و چەکەکانیان داناوە.
' داوا لە قرۆچییەکان(بەکرێگیراوەکان) کرا کە نەبنە داردەستی دوژمن'
سوپای داگیرکەری تورکیا بە پیلانگەلی قیزەون بەنیازە کە قرۆچییەکان بخاتە ڕیزی پێشەوە و لەگەل ئێمەدا شەڕ بکەن. پێشتریش ئەمە وتراوە، ئەو کەسانەی کە بەشداری ناو ئۆپەراسیۆنەکان نەبوون و دەستیان لە شەهید کردنی هەڤالانی ئێمەدا نەبووە ناکرێنە ئامانج.
سوپای تورکیا دەیهەوێت قرۆچییەکان بخاتە ڕیزی پێشەوەی شەڕەوە. لە کۆتاییدا داوالە قرۆچییەکان دەکەین کە نەبنە داردەستی سیاسەتە قیزەونەکانی دەوڵەتی تورکیا وبێنە ڕیزی تێکۆشانی ئازادی گەلی خۆیانەوە.[1]
#15-07-2018#